ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، حه‌یده‌ر عه‌بادی پێشمه‌رجی خۆی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان لاداوه.
هوشیار زێباری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێشمه‌رجی خۆی بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان لاداوه ، ئه‌مه‌ش پێشهات و هه‌واڵێكی باشه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ‌و دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا.
دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ، عه‌بادی بۆ گفتوگۆكردن له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چه‌ند مه‌رجێكی دانابوو، یه‌كێك له مه‌رجه‌كانیش داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی دهكردو سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردیش هه‌موو جارێك ئه‌و داواكارییه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ڕه‌ت ده‌كرده‌وه.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.