Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 03:00

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا: چاودێریی جوڵه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران ده‌که‌ین

به‌نیازه‌ به‌ شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گفتوگۆ بكات
james mates
کوردستان TV
100%

كاتژمێرێك دوای لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ به‌رامبه‌ر ئێراندا، وه‌زیری به‌رگری ئه‌م وڵاته‌ به‌ ڕاگه‌یاندنی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاشكرای كرد كه‌ دوای وته‌كانی ترامپ چاودێریی جوڵه‌ و كرده‌وه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن.

جێمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئێواره‌ی رۆژی رابردوو رایگه‌یاند كه‌ جوڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ ده‌خرێته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ تا ئێستا هیچ جوڵه‌یه‌ك له‌و وڵاته‌ نه‌بینراوه‌.

ناوبراو له‌ كۆنفڕانسێكی هه‌واڵیدا رایگه‌یاند كه‌ به‌نیازه‌ به‌ شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گفتوگۆ بكات تا باشتر له‌وه‌ تێبگات كه‌ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌ ره‌فتاری نه‌شیاوی ئێران ناوی ده‌بات، مه‌به‌ستی ماتیس له‌ ره‌فتاری نه‌شیاو، پشتیوانیی ئێران له‌ گروپه‌ توندڕوه‌كان و پرۆگرامی موشه‌كی ئه‌و  وڵاته‌یه‌.

وه‌زیری دوره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه‌ رێگه‌ له‌ ناردنی چه‌ك و یارمه‌تیی بۆ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بگرێت كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت, جێمس ماتیس جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا راسته‌وخۆ ئه‌وه‌ ناكات, به‌ڵكو هاوپه‌یمانه‌كانیشی به‌شدار ده‌كات له‌ پێدانی زانیارییه‌كان.

به‌ وته‌ی ئه‌م به‌رپرسه‌ ئه‌مریكییه‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌ به‌رامبه‌ر ئێران تا ئێستا گۆڕانكاریی به‌سه‌ر نه‌هاتووه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.