Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:56

که‌مال که‌رکووکی: حه‌شد شه‌عبی ئه‌بێت له‌ حه‌مرین بچنه‌ ئه‌و دێوه‌وه

کۆنگرەی رۆژنامەڤانی نەجمەدین کەریم و کەمال کەرکووکی
کوردستان TV
100%


نەجمەدین کەریم رایگەیاند، هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر هەناردەی نەوتی کەرکووکدا نەهاتووە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانید لەگەڵ کەمال کەرکووکی به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك، نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک رایگەیاند،  خەڵکی کەرکووک لە ورەیەکی بەرزدان و شاری کەرکووک ئارامە و ژیان لە شاری كه‌ركووك ئاساییە، خەڵک داوا دەکەن بە خۆبەخش ناو بنووسن بۆ ئەوەی بەرگری له‌ خاكی پیرۆز كوردستان و به‌تایبه‌ت  شاری كه‌ركووك بكه‌ن.

نەجمەدین کەریم گوتیشی: دەستپێشخەری بۆ شەڕ ناکەین، بەڵام بە پشتیوانی پێشمەرگە بەرگری لە شارەکە دەکەین و رێگە نادەن هیچ هێزێک بێتە ناو شارەکە.

هه‌ر له‌ درێژی وته‌كانیدا پارێزگاری کەرکووک گوتی: ئێمه‌ وه‌كو پارێزگا و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك بتوانین خزمه‌تی برا پێشمه‌رگه‌كانمان بكه‌ین و هه‌رچی له‌ توانامان دابێت ده‌كه‌ین بۆ شاری كه‌ركووكی خۆشه‌ویست.

هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه‌ له‌ مێژه‌ گوتوومانه‌ برا پێشمه‌رگه‌كانمان ئه‌م شاره‌یان پاراستووه‌ له‌ دوژمنان. بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان بۆته‌ قه‌ڵغان، كه‌ نه‌یان هێشت وه‌كو شاره‌كانی موسڵ و تكریت و حه‌ویجه‌ لێ بێت، ئه‌م شاره‌یان پاراست، من لێره‌وه‌ ده‌ست خۆشیان لێ ده‌كه‌م و سوپاسیان ده‌كه‌م.

پارێزگاری کەرکووک گوتیشی "هەمیشە پەیوەندیمان لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە و کاک مەسعود و کاک کۆسرەت رەسول هەیە و هاوئاهەنگی زۆر باش هەیە.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگارى كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند: "ئێمه‌ پێش سێ ڕۆژ له‌گه‌ڵ قائیمقامى حه‌ویجه‌ و داقووق و به‌ڕێوه‌به‌رانى شاره‌دێكانى سنووره‌كه‌ كۆبووینه‌وه‌، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ى باسی لێوه‌ كرا، گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانه‌ بۆ شوێنه‌كانى خۆیان".

ڕوونیكرده‌وه‌، كه‌ ئێستا زیاتر له‌ 35 هه‌زار خێزانى حه‌ویجه‌ له‌ ناو شارى كه‌ركووكن و ده‌یانه‌وێت بچنه‌وه‌ شاره‌كه‌ى خۆیان، گوتیشی: به‌ڵام میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ڕێگرییان لێده‌كه‌ن، وه‌ك چۆن ڕێگرى له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى ده‌وروبه‌رى خورماتوو و ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كانى تر ده‌كه‌ن به‌هه‌مان شێوه‌ ناهێڵن ئه‌و خێزانانه‌ بچنه‌وه‌، ئه‌وانه‌شى له‌ حه‌ویجه‌ن به‌ بیانووى پشكنینی ناوچه‌كه‌ ده‌ریان كردوون، ئه‌مه‌ پیلانێكه‌ بۆ چۆڵكردنى ئه‌و ناوچانه‌".

كه‌مال كه‌ركووكی فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى ڕۆژئاواى كه‌ركووك گوتی: به‌ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییان ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌و شوێنانه‌ چۆڵ بكه‌ن كه‌ دوێنێ داگیریان كردووه‌، به‌پێچه‌وانه‌ خراپیان به‌سه‌ردا ده‌هێنرێت.

كه‌مال كه‌ركووكى، فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى ڕۆژئاواى كه‌ركووك، له‌ كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگارى كه‌ركووك، له‌ باره‌ى ئه‌و شوێنانه‌ى له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ داگیركراون، ڕای گه‌یاند: ئێمه‌ په‌یوه‌ندیمان به‌ فه‌رمانده‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى ئه‌و ناوچانه‌وه‌ كرد، ئه‌وان پێیانڕاگه‌یاندین كه‌ خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌وانه‌ى هاتوونه‌ته‌ ئه‌و شوێنه‌، ده‌بێت بكشێنه‌وه‌ و نابێت له‌وێ بمێننه‌وه‌، گوتیشی: "پێمان گوتوون بڕۆن، ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆن خراپیان به‌سه‌ردا دێت، كوردستان كوردستانه‌ و ئه‌بێت له‌ حه‌مرین بچنه‌ ئه‌و دێوه‌وه‌.

كوردستان تیڤی / سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.