Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 03:04

له‌ خورماتوو حەشدى شەعبى خێزانه‌ کورده‌کان ناچار ده‌کات ماڵه‌کانی خۆیان جێبهێڵن

له‌ خورماتوو تائێستا ژمارەیەکى زۆر لەسەر دەستى هێزە شیعیەکان رفێنراون و كوژراون
کوردستان TV
100%

هێزەکانى حەشدى شەعبى ژمارەیەک خێزانى کورد ناچار دەکەن گەڕەکە شیعەنیشینەکانى قەزاى خورماتو جێبهێڵن، بەرپرسانى کوردیش جەخت لەسەر خراپى دۆخى ئەو کوردانە دەکەن.

هێزە شیعیەکان 20 خێزانى کوردیان له ‌خورماتو ناچارکرد گەڕەکە شیعەنیشینەکان جێبهێڵن، ئه‌گه‌ر نا به‌سه‌ریاندا ده‌ته‌قێننه‌وه‌.


هێزەکانى حەشدى شەعبى ژمارەیەک خێزانى کورد ناچار دەکەن گەڕەکە شیعەنیشینەکانى قەزاى خورماتو جێبهێڵن، بەرپرسانى کوردیش جەخت لەسەر خراپى دۆخى ئەو کوردانە دەکەن کە لەناوچەکانى ژێر کۆنترۆڵى حەشدى شەعبى دا دەژین.

کەریم شکور بەرپرسى بازنەى حەمرین ى یەکێتى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"لەماوەى دوو شەوى رابردوودا هێزە شیعیەکان 20 خێزانى کوردیان لەگەڕەکە شیعیەکانى خورماتو دەرکردووە.

ئەو گەڕەکانەى قەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین کە لەژێر کۆنترۆڵى حەشدى شەعبیدان، بۆ عەرەب و تورکمانى سونە ئارام نین و تائێستا ژمارەیەکى زۆریان لەسەر دەستى هێزە شیعیەکان لێکوژراوە و رفێنراوە، بەشێوەیە لەئێستادا چارەنووسى 400 کەس لەخورماتو نادیارە کە هێزە شیعیەکان بە رفاندنیان تۆمەتبار كرد.

هه‌روه‌ها لە گەڕەکی عەسکەری قەزای خورماتوو، چەکدارانی حەشدی شەعبی بەتایبەتی گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق بەسەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی کە زۆر لە ئێرانەوە نزیکە، هەڕەشە لە خێزانە کوردەکانی گەڕەکەکە دەکەن و پێیانگوتوون ئەگەر خانووەکانیان چۆڵ نەکەن بەسەریاندا دەتەقێننەوە.

لەماوەی سێ رۆژی رابردووشدا دەیان خێزانی کورد لە گەڕەکەکە دەرکراون و خەریکە زیاتر لە نیوەی خورماتوو دەکەوێتە ژێر رکێفی حەشدی شەعبییەوە. هەرچەندە شەوی رابردوو لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبی تەقە کرا و ئاڵۆزی دروستبوو، دوو نارنجۆکیشیان هەڵدانە گەڕەکە کوردنشینەکان، بەڵام لە بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە رەوشەکە ئارامبووەتەوە.

قەزاى خورماتوى سه‌ر به‌ پارێزگاى سەڵاحەدین، یەکێکە لەو ناوچانەى زۆرترین گرفتى لەنێوان کورد و شیعە تێیدا روویداوە و چەندین کەس لەهەردوولا کوژراون و برینداربوون.

كوردستان تیڤی / سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.