له نوێترین لێدواندا له ڵاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ،هێمن هه‌ورامى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و راوێژكارى كاروبارى سیاسى سه‌رۆك بارزانى، دواین هه‌ڵوێست له باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و په‌ڕله‌مانى كوردستان ده‌خاته‌روو.
له به‌شێكى پۆسته‌كه‌ى دا هێمن هه‌ورامى جه‌خت له سه‌رئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: سەرۆک بارزانی بە هەموو ئەرکە یاساییەکانی خۆی هەستاوەو رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و پەڕلەمانی کوردستانی دیاریکرد کە 1 ی 11 ی 2017 یە. پێشتریش جەنابیان چەندین جار دووپاتیکردۆتەوە کە نە خۆی کاندید دەکاتەوە و نە قبوڵیەتی یاسای بۆ هەموار بکرێت و نە تەمدیدی دەویت، زۆر موزایەدەی سیاسی کرا، بەڵام لەو کاتە یاساییە کە کۆمسیۆن بۆ تۆماری کاندیدی پۆستی سەرۆکی هەرێم دیاریکردبوو، هیچ حیزبێک نە کاندیدی هەبوو نە کەس خۆی تۆمار کردبوو، ئەوەش ئەو پرسیارە جددیە دەوروژێنێت کە ئەو هەموو موزایەدە سیاسیە چی بوو؟
هه‌روه‌ها تیشكى خستۆته‌سه‌ر لایه‌نێكى دیكه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاتى ئه‌نجامدانى، له‌و باره‌یه‌وه نوسیویه‌تى : بۆهەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی کوردستان، بڕیاری پارتی ئەوەیە کە پابەندە لە کاتی خۆیدا بکریت، لەگەڵ ئەوەش لەگەل کۆدەنگی نیشتیمانی و لایانەکانە کە ئەگەر لایەنیکی سیاسی لە بەر کیشە ناوخۆییەکانی ئامادەی هەلبژاردن نەبیت لە کاتی خۆی یان بە هۆی تەکنیکی کۆمسیۆن پێویستی بە کاتێکی کەم هەبێت تا ئامادە کاری زیاتری بۆ بکات یان پەڕلەمان پێویستی بە دەرکردنی یاسا بێت بۆ بەشداری ناوچە کوردستانیەکان و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و لایەنەکان دوایین لیستی کاندیدەکانی خۆیان بنێرن. لەگەڵ ئەوەش پارتی پێی باش بوو ئەسڵەن هەلبژاردنی پێشوەختە بکرێت نەک کاتەکەی دوا بخرێت. دەبێت خەڵکی کوردستان راستی بابەتەکەی بۆ روون بکرێتەوە کە کێ نایەوێت یان ناتوانرێت هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا بکرێت یان بۆچی و لە بەرچی و تا کەی دوادەخرێت؟
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.