Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:42

هۆکاری دابه‌زینی ئاستی گاریس بیل

"ماركۆ ئه‌سینسۆ"ی یاریزانی ئیسپانی و یانه‌ی ریل مه‌درید باس له‌ دابه‌زینی ئاستی یاریزانی ویلزی "گاریس بیل" ده‌كات .
کوردستان TV
100%

ئاستی" ئه‌سینسۆ" له‌ سه‌ره‌تای ده‌ست پیكی ئه‌م وه‌رزه‌ زۆر باش بوو‌، توانی دوو گۆل له‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ تۆمار بكات له‌ هه‌ردوو یاری جامی سوپه‌ری ئیسپانی ، به‌لام دواتر به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ چاوه‌رانی لی نه‌ده‌كرا ئاستی به‌ره‌و دابه‌زین چوو .

پێگه‌ی دیاریۆ گۆلی ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌ كه‌ "ئه‌سینسۆ" سه‌رزه‌نشتی هه‌ریه‌ك له‌ دابه‌زینی ئاستی "گاریس بیل" و ركابه‌ری خولی لالیگای كردووه‌ و برواشی وایه‌ كه‌ "بیل "باشترین یاریزانی جیهانه‌ به‌لام پێكان وای لێكردووه‌ كه‌ ئاستی ئه‌و یاریزانه‌ دابه‌زیت.

له‌ ئێستادا "بیل" به‌ ده‌ست پیكانه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت كه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی یاری نه‌كردنی،  ناوبراو  له‌ دوا یاری هه‌ڵبژارده‌ی ویلز به‌رامبه‌ر به‌ جۆرجیا و ئیرله‌ندا.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.