سینه‌ماكاری كورد (شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی) وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته ئه‌ندامی لێژنه‌ی دادوه‌ری كاندیداكانی خه‌ڵاته‌كانی یازده‌یه‌مین خولی ئیسكرین ئاسیا په‌سیفیك كه ناسراو به ئۆسكاری ئاسیایا.
سینه‌ماكاری كورد شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی له‌گه‌ڵ پێنج هونه‌رمه‌ندی جیهانی ده‌بێته لیژنه‌ی دادوه‌ری یازده‌یه‌مین خولی ئیسكرین ئاسیا.
شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی، ساڵی 2007 به فیلمی سینه‌مایی په‌ڕینه‌وه له غوبار خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی له خه‌ڵاته‌كانی ئیسكرین ئاسیا په‌سیفیك به‌ده‌ستهێنابوو، و وه‌كو ئه‌ندام له ئاكادیمیای ئاسیا په‌سیفیك وه‌رگیرابوو.
هه‌روه‌ها له ساڵی 2011 سیناریۆی بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد له نووسینی هاوبه‌شی شه‌وكه‌ت ئه‌مین و مه‌ممه‌د ئه‌كتاش پێش له ده‌سپێكردن به قۆناغی وێنه‌گرتن، توانی خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ له ئاكادیمیای خه‌ڵاته‌كانی ئیسكرین ئاسیا په‌سیفیك له هه‌مان ساڵدا به‌ده‌ستبێنێت.
خه‌ڵاته‌كانی ئیسكرین ئاسیا په‌سیفیك ده‌وڵه‌تی كۆئینزله‌ندی ئوستڕاڵیا به پشتیوانی یونسكۆ و هه‌روه‌ها فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كێتی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی فیلم (فیاپف) هه‌موو ساڵێك به باشترینه‌كانی سینه‌مای ئاسیا په‌سیفیك ده‌به‌خشێت.
نیاز وایه ڕێوڕه‌سمی كۆتایی یازده‌یه‌مین خولی خه‌ڵاته‌كانی ئیسكرین ئاسیا په‌سیفیك ناسراو به ئۆسكاری ئاسیا شه‌وی 23ی نۆڤه‌مبه‌ری 2017 له شاری بریسبان له ویلایه‌تی كۆئینزله‌ند له وڵاتی ئوستوراڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا سینه‌ماكارانی سه‌ركه‌وتووی به‌شه جۆراوجۆره‌كان، له‌وانه: باشترین فیلم، باشترین ده‌رهێنان، باشترین به‌ڕێوه‌به‌ریی وێنه‌گرتن، باشترین فیلمی منداڵان، باشترین فیلمی دیكۆمێنتاریی، باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن، باشترین سیناریۆ، باشترین فیلمی گه‌نجان، باشترین ئه‌كته‌ری پیاو و هه‌روه‌ها باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانه‌وه ده‌ناسێندرێن و خه‌ڵات به‌سه‌ریاندا دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه/ مالپه‌ری باس نیوز
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.