Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:36

به‌ریتانیا: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به‌ به‌نزین و گاز کار ده‌که‌ن له‌ ساڵی 2040ـه‌وه‌ فرۆشتنیان قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێت

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی پیس بوونی ژینگه‌دا ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌
UK car
کوردستان TV
100%

ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا كه‌ وه‌زیری ژینگه‌ی ئه‌م وڵاته‌ رایگه‌یاندووه‌: له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی پیس بوونی ژینگه‌دا ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ .

به‌گوێره‌ی ئه‌م بڕیاره‌ دوای قه‌ده‌غه‌كرانی فرۆشتنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی سووته‌مه‌نییان به‌نزین و گازوایله‌، هاتووچۆشیان له‌ ساڵی 2050ـوه‌ به‌ یه‌كجاریی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت .

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ حكومه‌تی فه‌ڕه‌نساش سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ رایگه‌یاند، به‌نیازه‌ هه‌مان بڕیار تاوتوێ بكات بۆ وڵاته‌كه‌ی و هه‌روه‌ها شاره‌كانی شتوتگارت و میونشنی ئه‌ڵمانیاش سه‌رقاڵی تاوتوێی ئه‌م بابه‌ته‌ن .

جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی به‌ریتانیا بودجه‌ی 3 ملیار و 400 ملیۆن یۆرۆی بۆ پلانی پاككردنه‌وه‌ی ژینگه‌ ته‌رخان كردووه‌، كه‌ له‌م بڕه‌ 255 میلۆن یۆرۆ بۆ شاره‌وانییه‌كان ته‌رخان كراوه‌ تا ئاڵووده‌ كردنی ژینگه‌ كه‌م بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان رووده‌دات، به‌تایبه‌تیی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به‌ به‌نزین و گازوایل كار ده‌كه‌ن .

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی یۆرۆنیوز

ئاماده‌كردن: مه‌سعود مه‌عروف .. Kurdistan TV

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.