Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 08:31

ژماره‌یه‌ک له‌ چه‌کدارانی داعش بۆ راکردن قه‌ڵغانی مرۆییان به‌کارهێناوه‌

ره‌قه‌ هێشتا له‌ چه‌كداره‌ بیانییه‌كانی داعش به‌تاڵ نه‌بووه‌ و ژماره‌یه‌كیان له‌وێ ماون
ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كدارانی داعش بۆ راكردن قه‌ڵغانی مرۆییان به‌كارهێناوه‌
کوردستان TV
100%

به‌ گوێره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی له‌ شاری ره‌قه‌ی سووریاوه‌ گه‌یشتوون، شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش توانیویانه‌ له‌م شاره‌ رابكه‌ن، كه‌ به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ بۆ هه‌ڵاتن له‌ شاره‌كه‌ قه‌ڵغانی مرۆییان به‌كارهێناوه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان ئه‌م ژماره‌ چه‌كداره‌ی داعش به‌ به‌رپرسانی هێزه‌كانی دیموكراتیكی سووریایان وتووه‌ كه‌ تا گه‌یشتن به‌ شوێنی مه‌به‌ستی خۆیان ئه‌و خه‌ڵكه‌ سڤیله‌ له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن تا دڵنیابن له‌وه‌ی به‌ سه‌لامه‌ت ده‌رده‌چن.

جێی باسه‌ كه‌ شاره‌كه‌ هێشتا له‌ چه‌كداره‌ بیانییه‌كانی داعش به‌تاڵ نه‌بووه‌ و ژماره‌یه‌كیان له‌وێ ماون. 

هێزه‌كانی سووریای دیموكراتى ده‌ڵێن ئه‌و چه‌كدارانه‌یان له‌ گه‌مارۆدا راگرتووه‌. سه‌رباری ئه‌وه‌ش دانووستانه‌كان بۆ ده‌رچوونی ئه‌و چه‌كدارانه‌ به‌ هێواشی ده‌ڕواته‌ پێش، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ركرده‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ی ساڵی 2015 كرایه‌ سه‌ر پاریس له‌ناو ئه‌واندایه‌ و ئاماده‌ نییه‌ خۆی راده‌ست بكات. 


سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی دی ده‌بلیوی ئه‌ڵمانیی

ئاماده‌كردن: مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تی ڤی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.