له ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یەکێتی نیشتیمانى كوردستان له‌شارۆچكه‌ى دووكان لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتوون، گرینگ ترین خاڵ ره‌تكردنه‌وه‌ى هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆمه.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانىدا له نێوان هه‌ردوو ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و یه‌كێتى مه‌لابه‌ختیار و نێچرڤان بارزانى تیشكیان خسته سه‌ر چه‌ندین لایه‌نى كۆبوونههوهكه
مه‌لابه ختیار ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌وه‌ك بناغه‌یه‌ك ئێمه مهبدهئى گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا ره‌تناكه‌ینه‌وه هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى له‌وه‌ڵامى پرسیارى رۆژنامه‌وانان جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامه‌كانى ریفراندۆم هه‌ڵناوه‌شێته‌وه
هه‌ره‌وه‌ها هه‌ردوو لا باسیان له راگه‌یێندراوێكى هاوبه‌ش كرد كه به‌نیازن دواى ته‌واو بوون و راشتنهوهى بدرێت به سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و له‌و راگه‌یاندنه ته‌واى ئه‌نجامه‌كانى گفتوگۆى كۆبوونه‌وه‌كانى ئهورۆى یهكتێتى و پارتى تێدا روونكراوه‌ته‌وه كه خۆى له پێنج خاڵ ده‌بینێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.