Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 04:22

محەمەدی حاجی مەحموود: ھیچ ھێزێک ناتوانێت ئیرادەی گەلی کوردستان تێک بشکێنێت

محەمەدی حاجی مەحموود: ڕێگە نادەین  بستێکى خاکه‌كه‌مان داگیر بکرێت
کوردستان TV
#7
100%


محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕایگەیاند" ئێمە لەھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ھەموو خەڵکی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە ھێزی پێشمەرگە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری کردندا سەنگەری قایم و بەھێزی لێداوە و لەحاڵەتی دیفاعکردن دایە لە بست بە بستی خاکی کوردستان و ڕێگە نادەین ھیچ ھێزێک بستێک لەخاکمان داگیر بکات.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە پێشمەرگە نایەوێت شەڕ هەڵبگیرسێت و خوێن بڕێژرێت، بەڵام ئەو ناوچانەی کە بە خوێنی ھێزی پێشمەرگە ڕزگار کراوە، بە خوێنیش دەپارێزرێن و ھیچ ھێزێک ناتوانێت ئیرادەی گەلی کوردستان تێک بشکێنێت.

ناوبراو وتیشی" ئێمە پێمان ناخۆشە قەترەیەک خۆێن چییە بڕێژرێ، بەڵام کاتێک ئەوان بێن تەماع لەسەر خاکمان بکەن، ئەوا ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕێگا نادات و ناحەزانی دژ بە گەلەکەمان تێک دەشکێنێت. 

ھەر کاتێکیش ئەوانە بیانەوێ شەڕ لە ئاگر و بڵێسەی مەشخەڵی گڕی بابەگوڕگوڕەوە ھەڵگیرسێنن، ئەوا دڵنیایی ھەمووان دەکەینەوە کە بە ئاسانی ئەم ئاگره‌ی شەڕە ناکوژێتەوە و ئێمەش بەھەموو شێوەیەک بەرگری لە دەستکەوتەکانی گەلەکەمان دەکەین و بڕیاری کۆتایی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان دەچەسپێنین.

سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئامۆژگاریی بەرپرسانی عێراقیشی کرد کە بە بڕیارەکانیاندا بچنەوەو داواشی لە ڕای گشتیی نێودەوڵەتی کرد" ئەو ھێزانەی شەڕمان پێدەفرۆشن، ڕێگەی لێبگرن، ئەگەر نەیەنە سەر خەت و ڕێگری لێ نەکەن، ئەوا بە ملکەچکردنی ئەو ھێزانە کۆتایی دێت ، کە ھاتوونەتە سەر ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و دەیانەوێت شەڕی ئیرادەی گەلی کورد بکەن، هەر شەڕێک ڕووبدات، بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆی کاربەدەستانی عێراقە.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.