Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 08:54

هه‌رێمی کوردستان بوونی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ سنووری که‌رکوک ره‌تده‌کاته‌وه‌

هێزێكی سه‌ربه‌ سووپای پاسداران له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی دايه‌
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا باسی ئه‌وه‌ كراوه‌، گوایا هێزێكی سه‌ر به‌ "پارتی كرێكارانی كوردستان" بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هێزه‌ عێراقیه‌كان هاتوونه‌ته‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌رێگای ئاژانسی "رۆیته‌رز" ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و جه‌ختی كرده‌وه‌، جگه‌ له‌ هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هیچ هێزێكی دیكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌ تازه‌ رزگاركراوه‌كان بوونیان نییه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ به‌گوێره‌ی زانیاریه‌ هه‌واڵگه‌ریه‌كان، هێزێكی سه‌ر به‌ سووپای پاسدارانی ئێران له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه‌ جێگیر بووه‌.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ هێمن هه‌ورامى راوێژكارى سیاسى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆرى كۆمه‌لایه‌تى "تویته‌ر" ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ كه‌ركووك وجودیان هه‌بێت.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.