Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 08:50

چه‌مکی وڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌بی له‌ ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا به‌کارهێنراوه‌

چه‌مكی (( دول الخلیج العربی)) له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ به‌كارهاتووه‌
چه‌مكی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له‌ ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا به‌كارهێنراوه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریادا چه‌مكێك به‌كارهاتووه‌ كه‌ بووه‌ته‌ مایه‌ی توڕه‌یی ئێرانییه‌كان، ئه‌ویش (( دول الخلیج العربی))ـییه‌ و زۆرێك به‌وه‌ توڕه‌ بوونه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌وه‌ مانای وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ده‌دات.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا دوای به‌كارهێنانی چه‌مكی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكاوه‌ بۆ ئه‌و كه‌نداوه‌ كه‌ ئێرانییه‌كان به‌ كه‌نداوی فارس ده‌یناسن، تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ ئێرانییه‌كان و خه‌ڵكی ناوخۆی ئه‌م وڵاته‌ له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌مكه‌ له‌لایه‌ن ترامپه‌وه‌ جه‌نجاڵییه‌كی زۆریان تێدا درووست بووه‌ و ناڕه‌زایه‌تیی زۆر له‌ لێدوانه‌كه‌ی ناوبراو كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

له‌كاتێكدا زۆر كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتێك كه‌ یارمه‌تییه‌ بێ درێغه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی پێده‌گات نه‌ده‌بوایه‌ ناوی كه‌نداوی فارس به‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بی ببات، ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش پێیانوایه‌ كه‌ چه‌مكی (( دول الخلیج العربی)) له‌ زمانی فارسیدا ده‌كاته‌ وڵاته‌ عه‌ربییه‌كانی كه‌نداو نه‌ك وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی. 

سه‌رچاوه‌ / ماڵپه‌ڕی په‌یكی ئێران

مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تی ڤی
 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.