Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:34

هه‌ڵگورد حیکمه‌ت: چوونی هێزه‌کانی زێره‌ڤانی بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌یه‌ که‌ له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ی سه‌نگه‌ره‌کانی راده‌ست کرد

له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنێت، چوونی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی بۆ پشتیوانی و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی راده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد.

عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و رۆشنبیری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاند: ئه‌م شه‌ڕه‌ی له‌به‌ره‌یانی ئه‌مرۆ ده‌ستی پێكرد بۆ كورد سه‌ره‌تا نییه‌و كورد ئه‌زموونی له‌و شه‌رانه‌دا هه‌یه‌ و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌توانن له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا  كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كان بكه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی:  چوونی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی بۆ پشتیوانی و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی راده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد.

گوتیشی: ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی سیاسی و جۆگرافی و سه‌ربازی بوو بۆ كورد به‌ گشتی و كه‌ركوك و ناوچه‌ دابرێندراوه‌كان به‌ تایبه‌تی.

عه‌مید هه‌ڵگورد راشیگه‌یاند:بێ گومانین ده‌ره‌نجامه‌كانی شه‌ڕه‌كه‌ به‌دڵ هه‌موو كوردو كوردستانیان ده‌بێ و ئێمه‌ پشت ئه‌ستوورین به‌ چاونه‌ترسی و خۆراگری میلله‌تی خۆمان.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.