Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:46

فه‌رمانده‌یه‌کی پێشمه‌رگه‌: هێزێکی گه‌وره‌ی زێره‌ڤانی گه‌یشتۆته‌ که‌رکوک و له‌به‌رگریدایه‌

هاووڵاتیانی شاری كه‌ركوك دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
100%

لیوا به‌هجه‌ت سێلكی ،ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاند:ئێمه‌ وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی سه‌ربه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانین و تا دڵۆپی خۆین به‌رگری له‌ خاكی كوردستان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر دوژمن به‌سه‌ر لاشه‌كانی ئێمه‌دا تێپه‌ڕ ببێ، ئینجا ده‌توانێ خاكی كوردستان داگیر بكات.

هه‌روه‌ها گوتی: هێزێكی تێكه‌ڵی زێره‌ڤانی كه‌ له‌سه‌رجه‌م سوپاكانی زێره‌ڤانی پێك هاتوون، گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی كه‌ چوڵكراوان و له‌نزیك ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ جێگربوون و به‌رگری له‌ پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی دوژمن ده‌كه‌ن.

گوتیشی: ئه‌گه‌ر پێویست بكات هێزی زیاتری زێره‌ڤانی بۆ میحوه‌ركانی شاری كه‌ركوك ره‌وانه‌ ده‌كه‌ین، هاووڵاتیانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ زێره‌ڤانی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له‌ شاری كه‌ركوك و سه‌رجه‌م شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان بكات.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.