Erbil 38°C شەممە 18 کانوونی دووەم 22:10

دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌وارێک له‌ عه‌لیاوا له‌ ده‌شتی هه‌ولێر

له‌ هه‌ردوو سه‌رده‌می (ئه‌به‌ید و كالكولیسینك) ی كۆن
shwnawar
کوردستان TV
100%

گردی عه‌لیاوا به‌ دووری 20 كیلۆمه‌تر  ده‌كه‌وێته‌ باشووری رۆژئاوای ده‌شتی هه‌ولێر له‌م گرده‌ كار پشكنین و گه‌ران له‌لایه‌ن  گروپێكی شوێنه‌وارناسی له‌ زانكۆیه‌كی ئیتاڵی بۆكراوه‌.

  گۆران محمه‌د به‌رپرسی پشكنینی شوێنه‌واری هه‌ولێر به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان راگه‌یاند: ئه‌م ته‌پۆلكه‌ كۆنه‌ 23 مه‌تر به‌رزه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می داگیركاری بۆ پ.ز  درێژده‌بێته‌وه‌ تاوه‌كو كۆتاییه‌كانی چاخی برۆنزی .

ئه‌م شوێنه‌ شارستانییه‌ كۆنه‌ له‌ هه‌ردوو سه‌رده‌می (ئه‌به‌ید و كالكولیسینك) ی كۆن كه‌ مێژوو وه‌كه‌ی بۆ(4 -5) هه‌زار ساڵ پێش زایینی ده‌گه‌رێته‌وه‌ له‌ دامێنی گرده‌كه‌ كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌ی بیناسازی له‌گه‌ڵ چه‌ند ژورێك و كۆگای ئاسنگه‌ری  له‌گه‌ڵ چه‌ند ئاگردان سه‌رده‌می به‌ردی سه‌رزمینه‌ی خانوه‌كه‌.

شایانی باسه‌ گردی عه‌لیاوا گه‌وره‌ترین شوێنی نیشته‌جێبوون و شارستانیه‌تی بووه‌ له‌ هه‌ردوو سه‌رده‌می  (ئه‌به‌ید و كالكولیسینك) كه‌به‌ رووبه‌ری 10 هێكتار ده‌خڵمێندرێت.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.