Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:46

یه‌کێتی زانایانی ئایینی:دوو دڵ مه‌بن له‌ به‌رگریکردن له‌ خاک و شه‌ڕه‌ف و گیانی هاووڵاتیان

ئه‌م خوێنڕشتن و وێرانكارییه‌ له‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق دایه‌
کوردستان TV
100%

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، كاتێك زوڵمان لێده‌كرێت به‌ هیچ جۆرێك دوودڵ نه‌بن له‌ به‌رگریكردن له‌ خاك و شه‌ڕه‌ف و گیانی هاووڵاتیانی كوردستان چونكه‌ ئێوه‌ ده‌ستپێخه‌رنه‌بوونه‌ له‌ شه‌ڕه‌كه‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌ خه‌ڵكی تره‌ ده‌ستی زوڵمتان بۆ درێژ ده‌كات.

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان قه‌ت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد، كه‌ حكومه‌تێك هه‌میشه‌ لافی مسوڵمانێتی لێبدات و خۆی به‌ پابه‌ندی مه‌رجه‌عیه‌ت پیشان بدات، ده‌ستی زوڵم و خوێناویان بۆ خه‌ڵكی كوردستان درێژ بكه‌ن، به‌ڵام دیاره‌ مێژوو هه‌میشه‌ وه‌ك خۆی دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ به‌درێژایی ده‌یان ساڵی رابردوو هه‌میشه‌ حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دوایه‌كه‌كانی عێراق له‌ هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆیان ره‌خسابێت خۆیان له‌ كوشت و بڕو داگیركردنی خاك و خه‌ڵكی كوردستان نه‌گرتووه‌.

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ده‌شڵێ: لێره‌وه‌ به‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی راده‌گه‌یه‌نین، كه‌ خۆزگه‌ ئه‌م دۆخه‌ به‌ هیچ جۆرێك رووی نه‌ده‌دا، به‌تایبه‌تی كه‌ هێشتا برینه‌كانی شه‌ڕی داعش و فرمێسكی دایكه‌كان وشك نه‌بوونه‌، به‌ڵام كاتێك زوڵمان لێده‌كرێت به‌ هیچ جۆرێك دوودڵ نه‌بن له‌ به‌رگریكردن له‌ خاك و شه‌ڕه‌ف و گیانی هاووڵاتیانی كوردستان چونكه‌ ئێوه‌ ده‌ستپێخه‌رنه‌بوونه‌ له‌ شه‌ڕه‌كه‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌ خه‌ڵكی تره‌ ده‌ستی زوڵمتان بۆ درێژ ده‌كات، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ده‌یكه‌ن به‌رگریكردنه‌ و ئه‌ركێكی ئاششنیی و نیشتیمانییه‌، ئه‌مه‌ش له‌ هه‌موو ئاین و یاسا زه‌مینه‌كانیش رێگه‌پێدراوه‌.بێگومان ئۆباڵی ئه‌م خوێنڕشتن و وێرانكارییه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م له‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق دایه‌ .

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.