Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 12:34

رووسیا: رێز له‌مافه‌ ره‌واکان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌گرێت

پشتگیری هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
کوردستان TV
100%

كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، رووسیا رێز له‌مافه‌ ره‌واكان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌گرێت .

دیمیتری پێسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا كرملین رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی پشتگیریی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌ڕێگای ئاشتی و دیموكراسی ده‌كات.

گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا ده‌شڵێ: روسیا رێز له‌ مافه‌ ره‌واكان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌گرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ـ 10ـ2017 فه‌رمانده‌یی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند: به‌ڕه‌به‌یانیی ئه‌مرۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێرانی به‌ فه‌رمانده‌یی ئیقبالپوور و به‌ هاوكاریی هێزه‌كانی عێراقی هێرشێكی به‌رفراوانیان بۆ سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك ده‌ست پێكردووه‌. ئه‌و هێرشه‌ به‌ ئاشكرا ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕه‌ له‌دژی گه‌لی كوردستان.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.