Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:32

زه‌ڵمای خەلیلزاد: کورد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سوپای پاسداران پێویستی به‌ ئێمه‌یه‌

حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بە تانکی ئەبرامز هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە
کوردستان TV
100%

(زه‌ڵمای خەلیلزاد) باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق رایگه‌یاند ئێستا کورد پێویستی بە ئەمریکا هەیە بۆ ئەوەی لە میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران بیانپارێزرێت.

باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له‌ عێراق، له‌ تویتێکیدا نوسیوویه‌تی "میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بە سەرۆکایەتیی (ئەبو مەهدی موهەندیس)، هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکووک.

هەروەها نووسیویەتی کورد پێویستی بە یارمەتیی ئێمەیە بۆ ئەوەی رووبەرووی سوپای پاسدارانی ئێرانی ببنەوە.

(خەلیلزاد) ده‌ڵێت: حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بە تانکی ئەبرامز هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە کە پێشتر لە سوپای ئەمریکایان وەرگرتووە.

ئا: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.