دواى ڕاده‌ستكردنى كه‌ركووك به ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى، له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه چه‌كدارانى حه‌شد و په‌يجه سه‌ره‌كييه‌كانيان له فه‌يسبووك ستايشى هه‌ڵوێستى عێراقييانهى پافڵ تاڵه‌بانى ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ى پێشكه‌شى حه‌شدى كردووه.
پێشتریش ميليشياى عه‌سائیبی ئەهلی حەق كه به نه‌يارى سه‌رسه‌ختى كورد و كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێن، له به‌ياننامه‌يه‌كدا به ڕه‌سمى سوپاسى به‌رپرسانى يه‌كێتيان كرد بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ى له پێناو پاراستنى عێراقدا پێشكه‌شى حه‌شديان كردبوو و ڕێگه‌يان بۆ كردنه‌وه تا له ده‌روازه‌كانى كه‌ركووكه‌وه ميليشياكانى حه‌شد بێنه ناو شاره‌كه و داگيرى بكه‌ن.
ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌يمانى و ميليشياكانى حه‌شدی شەعبی بڕيارياندا كه‌ركووك و سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه راده‌ستى حه‌شد و هاوكارانيان له سوپاى پاسداران بكه‌ن.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.