Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:31

ئاژانسی (فارس نیوز)ی ئێرانی: هێزەکانی یەکێتی کشانەوەو هێزەکانی بارزانییان به‌تەنیا جێهێشت

ئاژانسی (فارس نیوز): هێزەکانی بارزانی لە کەرکووک بە تەنیا مانەوە
کوردستان TV
100%

جگە لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان، میدیاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش کشانەوەی هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبێ تەقەکردن و بە تەنیا هێشتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ڕادەگەیەنن.

سەرەڕای ئەوەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کە سەرۆکایەتیی ئەو باڵەی یەکێتی دەکات کە ئەمڕۆ یەکشەممە 16/10/2017 کەرکووکیان ڕادەستی حەشدی شەعبی کرد، ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزەکانی یەکێتی کەرکووکیان ڕادەست نەکردووە و ئەو میدیایانەشی کە حەقیقەتی ڕادەستکردنەکە بڵاو دەکەنەوە، بە چەواشەکار ناو بردووە.

ئاژانسی (فارس نیوز)ی ئێران لە مانشێتێکی خۆیدا کشانەوەی هێزەکانی یەکێتی ڕاگەیاندووە و ئاشکرای کردووە: ”بە کشانەوەی هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هێزەکانی بارزانی لە کەرکووک بە تەنیا مانەوە“.

پێشتر فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردبوو کە بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی خیانەتێکی مێژووییان لە کوردستان کردووە و کۆسرەت ڕەسول عەلییان بە تەنیا جێهێشتووە.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.