Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 14:21

هێزەکانی یەکێتی بەبێ هیچ تەقەکردنێک لە باشیک کشانەوە

هێزەکانی یەکێتی لە باشیک کشانەوە
کوردستان TV
100%


سەرۆکی ئەنجومەنی شارەدێی شنگال ڕایگەیاند، ئەو هێزانەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لە باشیک جێگیر کرابوون، بەبێ هیچ تەقەکردنێک کشاونەتەوە و زێرەڤانی شوێنەکانی پڕکردوونەتەوە.

کەمێک لەمەوبەر، داسن غەواس سلێمانی، سەرۆکی ئەنجومەنی باشیک بە باسنیوزی ڕاگەیاند، هێزەکانی یەکێتی بەبێ تەقەکردن لە سنووری باشیک کشانەوە و هێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی شوێنەکانیانی پڕکردەوە. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە حەشدی شەعبی لەو سنوورە کەوتووەتە جموجۆڵەوە.

هەر لەمبارەیەوە حەمید ئەفەندی، فەرماندەی باڵای پێشمەرگە لە باشیک ڕايگەیاند: ”میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە چەکی زۆرەوە دەستی بەجوڵەکردووە و پێشمەرگە لە ئامادەباشی دایە و سەنگەرەکان خرانە ئەوپەڕی ئامادە باشییەوە".

جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرووی خۆیان ئاگادار کردووەتەوە لەوەی ھێرش لە باشیک دەستی پێدەکات.


كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.