هونه‌رمه‌ندی ناسراوی جیهانی و باكووری كوردستان "ئیبراهیم تاتلیساس" ئاشكرایكردووه له ئیستادا خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبومێكی تازه‌یه كه گۆرانیه‌كی به زمانی شیرینی كوردی تیدایه.
له هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "خه‌به‌ر تورك" هاتووه" ئیبراهیم تاتلیساس " به‌م نزیكانه تازه‌ترین گۆرانی خۆی به زمانی كوردی بڵاوده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان رۆژنامه " تاتلیساس" سه‌ره‌تا ئه‌و گۆرانیه له تۆری كۆمه‌لایه‌تی "ئینستاگرام" ی تایبه‌ت به خۆی بلاوده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وادارانی گوێبیستی ببن، به‌لام ناوبراو كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كه‌ی دیار نه‌كردووه.
جێی باسه ئیبراهیم تاتلیساس به هۆی توڕه‌بوونی له هه‌ندیك كه‌س شاری ئیسته‌نبۆلی جێهێشتووه و له ئیستادا له شاری ئیزمیر ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.