Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:01

کتێبی" زمان" و وێژه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی" بلاوکرایه‌وه‌

له‌ شاری سنه‌ی رۆژهه‌لاتی كوردستان كتێبی "زمان" و وێژه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی" بۆ خوێندنی ئاستی زانكۆی كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌.
کوردستان TV
100%

 ئه‌و كتێبه‌ له‌ شاری سه‌قز له‌ چاپخانه‌ی گوتار چاپكراوه‌ و له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ " د. به‌ختیار سه‌جادی" كه‌ مامۆستای زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی كوردیه‌ له‌ زانكۆی كوردسان و "مه‌زهه‌ر ئیبراهیمی " نوسراوه‌ و ره‌وانه‌ی بازاری كتیب كراوه‌.

"زمان" و وێژه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی" یه‌كه‌م كتێبی زانكۆی كوردستانه‌ له‌ شاری سنه‌ كه‌ به‌ زمانی كوردی و له‌ ئاستێكی زانكۆیی نووسراوه‌ته‌وه‌ و برَیار وایه‌ له‌ زانكۆی كوردستان له‌و شاره‌ به‌ وانه‌ بگوتریته‌وه‌.

جیَی باسه‌ به‌شی زمانی كوردی له‌ زانكۆی كوردستان ماوه‌ی 3 ساله‌ له‌ شاری سنه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و سالانه‌ نزیكه‌ی 30 خویَندكاری زمانی كوردی وه‌رده‌گریت.

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.