Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 12:31

تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە لە مەخموور و گوێر له‌ شوێنی خۆیان جێگیرن

فەرماندەیەكی باڵای پێشمەرگە وەڵامی دەنگۆیەكی میدیاكانی یەكێتی دەداتەوە
کوردستان TV
100%

فەرماندەیەكی باڵای پێشمەرگەی كوردستان دەنگۆیەكی میدیاكانی یەكێتی بەدرۆ خستەوە كە رایدەگەیەنن مەخموور و گوێر بۆ هێزە عێراقییەكان چۆڵ كراون.

قادر قادر فەرماندەیەكی باڵای پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەرەكانی گوێر و مەخمور بۆ (باسنیوز)، خەڵكی كوردستانی دڵنیا كردەوە و رایگەیاند "پێشمەرگە لە سەنگەرەكانی بەرگریین و بە هیچ شێوەیەك كشانەوە ڕووی نەداوە".


گوتیشی "ئەو دەنگۆیەی میدیاكانی یەكێتی گوایە مەخمور و گوێر دەستیان بەسەردا گیراوە و كشاونەتەوە، دوورە لە راستیەوە و تەواوی هێزەكانی پێشمەرگە لە شوێنەكانی خۆیان جێگیرن".

جێی باسە دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە به‌شێك له‌ به‌رپرسانى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانى و میلیشیاكانى حه‌شدی شەعبی رێككه‌وتن و بڕیاریان دا كه‌ركووك و سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌ راده‌ستى حه‌شد و هاوكارانیان له‌ سوپاى پاسداران بكه‌ن، ئەمڕۆ لەو چوارچێوەیەدا به‌شێك له‌ به‌رپرسانى یه‌كێتى فه‌رمانیان دا به‌ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له‌ سه‌نگه‌ره‌كان و ڕێگه‌یان بۆ داگیركردنى شارى كه‌ركووك له‌لایه‌ن حه‌شد و سوپاى پاسدارانه‌وه‌ خۆش كرد.

پێشتر فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد کە چەند سەرکردەیەکی یەکێتی خیانەتێکی مێژووییان لە کوردستان کردووە و کۆسرەت ڕەسول عەلییان بە تەنیا جێهێشتووە.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ سەرپەرشتیاری هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ- مەخموور رایگەیاند، ئامادەن بۆ بەرگری لە مەخموور و هیچ جموجۆڵێکی سەربازیش لەو میحوەرە نییە.

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ- مەخموور  رایگه‌یاند هاتنی حەشدی شەعبی بۆ مەخموور دوورە لە راستی و هیچ جموجۆڵێکی سەربازی نییە. لە هەر ئەگەرێکیشدا پێشمەرگە لە ئامادەباشی تەواودای.

ئا: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.