Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 20:30

ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ مێرسینی تورکیا 18 برینداری لێکه‌وته‌وه‌

ده‌ستبه‌جێ پۆلیس و ئوتومبێله‌كانی فریاكه‌وتن و ئاگركوژێنه‌وه‌ نێردراون بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه‌
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ مێرسینی توركیا 18 برینداری لێكه‌وته‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ هه‌رێمی مێرسین له‌ باكووری توركیا بۆمبێك به‌ پاسێكی پۆلیسدا ته‌قییه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا 18 كه‌س برینداربوون.

جێگری سه‌رۆك وه‌زیری توركیا و وته‌بێژی حكومه‌تی توركیا به‌كرد بۆزداج ڕایگه‌یاند 17 له‌و كه‌سانه‌ی برینداربوون پۆلیسن و هێرشه‌كه‌شی به‌ كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی وه‌سفكرد. 

بۆزداج روونیكرده‌وه‌ كه‌ شه‌ڕی توركیا دژ به‌ تیرۆریستان له‌ژێر هه‌ر بارودۆخێكدا به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌هێزتر ده‌بێت و تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی له‌ هێرشه‌كه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌. 

سه‌رچاوه‌كانی ئاسایشی توركیا رایانگه‌یاند كه‌ ده‌ستبه‌جێ پۆلیس و ئوتومبێله‌كانی فریاكه‌وتن و ئاگركوژێنه‌وه‌ نێردراون بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه‌.

ئاماده‌كردنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.