Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 21:04

ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق: شه‌وانه‌ حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵده‌کوتنه‌ سه‌ر ماڵه‌ کورده‌کانی شاری که‌رکوک

ئه‌وانه‌ی خیانه‌تیان له‌ كه‌ركوك كرد ده‌بێ باجه‌كه‌ی بده‌ن
کوردستان TV
100%

نوێنه‌رێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، شه‌وانه‌ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵه‌ كورده‌كانی شاری كه‌ركوك و خه‌َلكی له‌ ماڵ و گیانی خۆیان ده‌ترسن.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سةته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌ كه‌ركوك روویدا، ده‌بێت كه‌ركوك فرۆشه‌كان وه‌ڵامی خه‌َلكی كه‌ركوك و كوردستانییان بده‌نه‌وه‌.

گوتیشی: به‌ سووتاندنی باره‌گا حزبییه‌كان و داگرتنی ئاڵای كوردستان ، نیگه‌رانییه‌كی زۆری لای خه‌ڵكی شاره‌كه‌ دروست كرد ، به‌وه‌ی كه‌ چه‌ند كه‌سێكی نێو لایه‌نێكی كوردی خیانه‌تیان كرد.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و كوده‌تایه‌ی كرایه‌ سه‌ر كه‌ركوك پیرۆزی ئه‌وانه‌ بێت، كه‌ رازیبون عه‌ره‌بێكی حه‌ویجه‌ ببێته‌ پارێزگاری شاره‌كه‌.

ئاشكراشیكرد، شه‌وانه‌ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵه‌ كورده‌كان و خه‌َلكی له‌ ماڵ و گیانی خۆیان ده‌ترسن.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌ ، ئێمه‌ دڵنیایی ده‌ده‌ین كه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ كه‌ركوك و جاریكی دیكه‌ ئاڵای كوردستان هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه‌و به‌ زمانی كوردی قسه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌وانه‌شی خیانه‌تیان كرد ده‌بێ باجه‌كه‌ی بده‌ن.

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.