عوسمان بایده‌میر وته‌بێژی هه‌ده‌په و ئه‌ندام په‌رله‌مانی توركیا، نیگه‌رانییه‌كانی خۆی بۆ داگیركردنی كه‌ركووك له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه به شیعرێك ده‌ربڕیوه.
بایده‌میر وه‌كو پاڵپشتییه‌ك بۆ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له پێگه‌ی خۆی له فه‌یسبووك شیعرێكی به زمانی توركی نووسیوه و، ده‌ڵێت به هه‌موو شێوه‌ك له پشتین.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی شیره‌كه‌ی بایده‌میره:
له كاتی مردن و ژیاندا
له دیلی و له ئازادی‌دا
له ئاشتیدا له شه‌ڕدا
له كاتی خیانه‌ت و قوربانیدا
له كاتی پێكه‌نیندا و له‌و كاتانه‌ی چاو به فرمێسكین
له به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌مدا
به روحمان و به خوێنمان له‌گه‌ڵتین
ئه‌ی كوڕی موسته‌فا بارزانی، كه سه‌رهه‌ڵدانی دژی زاڵمان كرد له دنیادا.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.