Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 02:26

پۆتین: دوفاقی لە ھەڵوێستی سیاسیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھەیە، بەرامبەر بە کوردستان و کەتەلۆنیا

پۆتین: پێویستە رێز لە خواستی گەلان بگیرێت.
کوردستان TV
100%

سەرۆکی کۆماری رووسیا، لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی (ڤاڵدای بۆ دیالۆگ)، رایدەگەیەنێت کە پێویستە رێز لە خواستی گەلان بگیرێت.

فلادمێر پۆتین، سەرۆکی کۆماری رووسیای فیدراڵ، رایگەیاند: دوفاقی لە ھەڵوێستی سیاسیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھەیە، بەرامبەر بە کەیسی کوردستان و کەتەلۆنیا".پۆتن، جەختی لەوەش کردەوە: "دەبێت رێز لە خواستی گەلان بگیرێت".

رۆژی 25/10/2017، ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام درا، بە رێژەی 92% دەنگی (بەڵی) بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بەدەست ھات، ھەرێمی کەتەلۆنیاش 1/10/2017 ریفراندۆمی کرد و دەنگی سەربەخۆخوازان، سەرکەوت.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.