Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 02:27

عەدنان کەرکووکی: حەشدی شەعبی لە کەرکووک نەکشاوەتەوە

باڵێکی یەکێتی چاوساغی بۆ حەشدی شەعبی دەکەن
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، حەشدی شەعبی لە کەرکووک نەکشاوەتەوە، بەڵام لەگەڵ باڵێکی یەکێتی ڕێککەوتووە کە لە ڕاگەیاندنەکانەوە بانگەشەی کشانەوە بکەن.

عەدنان کەرکووکی، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕايگەیاند: ”دەنگۆی دەرچوونی حەشدی شەعبی لە کەرکووک راست نییە، حەشدی شەعبی لەشارەکە ماوەتەوە، بەڵام باڵێکی یەکێتی لە میدیاکانی حزبەکەوە دەنگۆی ئەوە بڵاو دەکاتەوە کە حەشدی شەعبی لە کەرکووک دەچێتەوە دەرەوە، ئەوەش ڕێککەوتنی نێوانیانە و دەیانەوێت خەڵک لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی حەشدی شەعبی، کەرکووک چۆڵ نەکەن“.

ئەوەشی دووپات کردەوە کە حەشدی شەعبی هێشتا لەسەر ئازار و ئەشکەنجەدانی خەڵکی کەرکووک بەردەوامە و لە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە 18/10/2017ەوە تاوەکوو ئێستا، چەند جارێک تەقەیان بەسەر خەڵک و خۆپیشاندەراندا کردووە. 

گوتیشی: ”هێشتا باڵێکی یەکێتی چاوساغی بۆ حەشدی شەعبی دەکەن و رێنمایی لەبارەی شوێنی کوردان بە حەشد دەدەن، بەڵام بە دڵنیاییەوە خەڵکی ئەو زوڵم و ستەمە قەبووڵ ناکات و راپەرین و خۆپیشاندان بەردەوامە".

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.