Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 12:28

لە خانەقین هاووڵاتیه‌ک شه‌هید بوو 24ی دیکه‌ش برینداربوو

حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان ده‌ستیان به‌ تاڵان كردن و سوتاندنی ماڵه‌ كورده‌كان كرد
کوردستان TV
100%


لە شاری خانەقین ئه‌م ئێواره‌یه‌ دژی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان خۆپیشاندانە، بەهۆی دروستبوونی تووندوتیژی و دەستڕێژی حەشدی شەعبیش هاووڵاتیه‌ك شەهیدبوو و 24ی دیکەش بریندار بوون.
 
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ نزیك باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتی، دانیشتووانى خانه‌قین به‌رامبه‌ر داگیركردنى شاره‌كه‌یان له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ خۆپیشاندانیان كرد، به‌ڵام چه‌كدارانى سه‌ر به‌ میلیشیاكان، ده‌ستڕێژى گوله‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌رى كورد بوونه‌ قوربانى.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شارى خانه‌قین ڕاگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا گه‌نجانى خانه‌قین خۆپیشاندانیان كرد، له‌و كاته‌دا میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كرد.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ ڕاسته‌وخۆ گه‌نجێكیان شه‌هید كرد و 24 كه‌سى تریش برینداربوون.


ڕوونیشیكرده‌وه‌، كه‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ له‌ نزیك باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قینى سه‌ر به‌ یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان ئه‌نجام دراوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كه‌ میلیشیاكان به‌ (دۆشكه‌) ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كردووه‌ و ئه‌وه‌ى كه‌ شه‌هید بووه‌، گوله‌ى دۆشكه‌ به‌ر سه‌رى كه‌وتووه‌.

ئا: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.