Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 12:43

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: ده‌رگای قوتابخانه‌کانى هه‌رێم به‌ڕووی قوتابیانی که‌رکووک ده‌کرێنه‌وه‌ 

بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵیان نه‌فه‌وتێت
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان داوا له‌ سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه‌ ده‌رگای قوتابخانه‌كان به‌ڕووی قوتابیانی كه‌ركووك بكرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵیان نه‌فه‌وتێت.

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌ (18-10-2017) وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤی نێردراوه‌ و تیایدا هاتووه‌" بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان) .

لەم دۆخە تایبەتەی هەرێمی کوردستان و بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکانی سەر بە پارێزگای کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە و زەرەرمەندنەبوون و دوانەکەوتنیان لە خوێندن، پێویستە دەرگای قوتابخانەکان بە ڕووی منداڵەکانیاندا واڵا بکرێت تا بە پێی تەمەن و ئاستیان لە نێو پۆلەکاندا جێگەیان بکرێتەوە".

له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ دراوه‌ به‌وه‌ی كه‌ بنەماڵە ئاوارەکانیش دەتوانن لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستایان، منداڵەکانیان بگەیێننە نزیکترین قوتابخانە تا لە خوێندن دوا نەکەون و درێژە بە وانەکانیان بدەن.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.