Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:33

نرخی نه‌وت به‌رزبۆوه‌

كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك 350 ھەزار بەرمیلی رۆژانە نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی له‌ كه‌ركوك روویان دا و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئێرانی ده‌كات، نرخی نه‌وت له‌به‌رزبوونه‌وه‌ دایه‌، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 58 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

سەرھەڵدانی  ئاڵۆزی لە كەركووك و لەلایەكی دیكە ھەڕەشەكانی ویلایەتەیە كگرتووەكانی ئەمریكا بەھەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، بوونەتە ھۆكارێك بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕە جیھانییەكاندا.

لە دوایین مامەڵەكاندا، نەوتی برێنت بەرێژەی 1% بەرزبووەوە و نرخی ھەر بەرمیلێكی رۆژانە گەیشتە 58 دۆلار و 17 سەنت و نرخی نەوتی خاو بەرێژەی 0.2% بەرزبووەوە و گەیشتە 51 دۆلار و 88 سەنت بۆ ھەر بەرمیلێك.

ئەمە لەكاتێكدایە كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك 350 ھەزار بەرمیلی رۆژانە نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات بۆ ئەوەی رەوانەی بازاڕەكانی جیھانی بكات، ھاوكات نەوتی عێراق، بەھۆی بوونی خەڵتەیەكی زۆر تێیدا، بە حەوت دۆلار كەمتر لە نەوتی برێنت دەفرۆشرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.