Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 04:22

ئه‌کته‌ر و نووسه‌ری به‌ریتانی کۆچی دوایی کرد

ئه‌كته‌ری كۆمیدی" شۆن هیوز" له‌ هه‌مان كاتدا نووسه‌ریشه‌ له‌ ته‌مه‌نی 51 سالیدا به‌ هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.
کوردستان TV
100%

به‌ گویره‌ی هه‌واڵه‌كان "شۆن هیوز" ده‌مێك بوو به‌ ده‌ست نه‌خۆشی هه‌وكردنی جگه‌ره‌وه‌ ده‌یناڵاند ، دوینی شه‌و باری ته‌ندروستی تێك ده‌چێت و پاش ماوه‌یه‌ك مانه‌وه‌ی له‌ خۆشخانه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.

ئه‌كته‌ری كۆمیدی له‌ ساڵی (1965) له‌ به‌ریتانیا له‌ دایك بووه‌ و سه‌ره‌تای كاره‌كانی به‌ پێشكه‌شكردنی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری و هه‌مه‌ڕه‌نگ بوه‌ له‌ ته‌له‌فیزیۆن و له‌ هه‌مان كاتدا وه‌ك نووسه‌رێك چه‌ندین كتێبی نووسیوه‌.

جێی باسه‌ "شۆن هیوز" یه‌كێك بوو له‌ به‌ریوه‌به‌رانی گروپی موزیكی له‌ كه‌نالی بی بی سی  دووه‌م.
 

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.