Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 15:32

نه‌وزاد هادى: هیچ مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر شارى هه‌ولێر نییه‌

نه‌وزاد هادى دڵنیایی ده‌داته‌ هاووڵاتیان كه‌ هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر شارى هه‌ولێر نییه‌
کوردستان TV
100%


نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر، دڵنیایی ده‌داته‌ هاووڵاتیان كه‌ هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر شارى هه‌ولێر نییه‌، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ سه‌ربازییه‌كان به‌رده‌وامه‌.

نه‌وزاد هادى، پارێزگارى هه‌ولێر، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى كه‌ ئه‌مڕۆ كردوویانه‌ته‌ سه‌ر پردێ، ڕایگه‌یاند: "دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ هاووڵاتیان كه‌ هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر هه‌ولێر نییه‌ و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ زۆر جوامێرانه‌ ڕووبه‌ڕووى حه‌شدى شه‌عبى بوونه‌ته‌وه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ ئه‌وه‌ى ده‌كرێت هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسییه‌ و له‌ كۆتاییدا ده‌بێت كێشه‌كان به‌ دانوستاندن چاره‌سه‌ر بكرێن، گوتیشی: "ئه‌وان به‌و چه‌كانه‌وه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌كانى كوردستان كه‌ ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕى دژ به‌ داعش به‌و هێزانه‌ى داوه‌".

پارێزگارى هه‌ولێر داواى له‌ میدیاكان كرد، ڕاستگۆیانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا بكه‌ن و گوتیشی: "پێویسته‌ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن له‌گه‌ڵ كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه‌دا بن، نه‌ك له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبى، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین فه‌رمانده‌ى گشتى هێزى پێشمه‌رگه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ فه‌رمییه‌كان بكه‌نه‌ سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ".

نه‌وزاد هادى، له‌ وه‌ڵامى پرسیارێكدا باسى له‌وه‌شكرد، كه‌ به‌ به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ و هه‌وڵ ده‌درێت كێشه‌كان به‌شێوه‌ى گفتوگۆ و دانوستاندن چاره‌سه‌ر بكرێن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.