Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 19:10

حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان: پێشوازی له‌ ناوه‌ڕۆکی به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات

پێشوازی له‌ ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنی گرژی و پێكدادانه‌كان ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: پێشوازی له‌ ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا،پێشوازی له‌ ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنی گرژی و پێكدادانه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی عێراقی له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ده‌كات و ڕه‌زامه‌ندیشه‌ كه‌ ڕاگرتنی شه‌ڕ و گرژی به‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی عێراق و هێزی هاوپه‌یمانان ئه‌نجام بدرێت.

له‌ ده‌قی رایگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا هاتووه‌..

ڕۆژی هه‌ینی 20ـی 10ـی 2017 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ ناوی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی بارودۆخی ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و گرژی و پێكدادانه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی عێراقی له‌ پردێ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا به‌ مه‌به‌ستی ڕاگرتنی گرژییه‌كان، كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی عێراقی ڕووی داوه‌، هانی هه‌ردوولا ده‌دات كه‌ بكه‌ونه‌ گفتوگۆ.

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.هه‌روه‌ها پێشوازی له‌ ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنی گرژی و پێكدادانه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی عێراقی له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ده‌كات و ڕه‌زامه‌ندیشه‌ كه‌ ڕاگرتنی شه‌ڕ و گرژی به‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی عێراق و هێزی هاوپه‌یمانان ئه‌نجام بدرێت.

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان پێشوازی له‌ ده‌ستپێكردنی دانوساندن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات به‌ زووترین كات و له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقی و به‌ بێ هیچ پێش مه‌رجێك.

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

20ـی 10ـی 2017

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.