Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 19:01

کوردستانیانی تاراوگه‌ به‌ خۆپیشاندان پشتگیری له‌ پێشمه‌رگه‌و کوردستان ده‌که‌ن

پشتیوانی خۆیان بۆ پێشمه‌رگه‌و بۆ كوردستان ده‌رده‌بڕن
کوردستان TV
#7
100%

ره‌وه‌ندی كوردی له‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ پشتگیری له‌ پێشمه‌رگه‌و كوردستان ئه‌مرۆ خۆپیشاندان ده‌كات.

ئه‌مرۆ كوردانی تاراوگه‌ بۆ پشتگیری له‌ كوردستان و پێشمه‌رگه‌ له‌هه‌ر یه‌ك له‌ وڵاتانی فه‌ره‌نسا له‌ داڵاس ، نه‌رویج له‌ ئۆسلۆ، خۆپیشاندانی گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ رای گشتی جیهان بڵێن ، حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیاكانی عێراق به‌ هاوكاری ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ شه‌ر بۆ له‌ ناوبردن و قڕكردنی كورد ده‌كه‌ن، پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش به‌ ته‌نیا له‌ سه‌نگه‌ری به‌رگری دایه‌.

كوردستانیان له‌ رێگه‌ی ئه‌و پشتگیرییه‌ پشتیوانی خۆیان بۆ پێشمه‌رگه‌و بۆ كوردستان ده‌رده‌بڕن .

شه‌وی رابردوو سه‌رۆك بارزانی داوای كرد هه‌موو كوردستانیانی دانیشتووی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ بۆ پاڵپشتی كردنی گه‌له‌كه‌مان،خۆپیشاندان و چالاكی مه‌ده‌نی ئه‌نجام بده‌ن و داوای هاوكاری گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه‌ بكه‌ن كه‌ تیایدا نیشته‌جێن تا ئه‌م شه‌رو ئابڵوقه‌یه‌ له‌ دژی گه‌له‌كه‌مان به‌ زووترین كات رابگرن ، هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی داوی كرد كه‌ ده‌نگی مه‌زلومییه‌تی كوردستان و په‌یامی ئاشتی خوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌ جیهان بگه‌یه‌نن.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.