Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 19:15

ژماره‌یه‌ک کۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریکی: کۆتایی به‌ هێرشی میلیشیا شیعه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان بێنن

له‌ كۆتایی نامه‌كه‌شدا ده‌ڵێن چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌ په‌له‌ین
congress
کوردستان TV
100%

چوار كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكی نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی ریكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد و داوا ده‌كه‌ن به‌ زووترین كات، به‌ گرتنه‌به‌ری ته‌واوی رێوشوێنه‌ به‌رده‌سته‌كان رێگری له‌‌و هێرشانه‌ بكات كه‌ له‌لایه‌ن میلیشیا شیعییه‌كان به‌ پاڵپشتی ئێرانه‌وه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان .

له‌ نامه‌كه‌یاندا ئه‌و چوار كۆنگرێسمانه‌كه‌ نیگه‌رانی خۆیان له‌و هێرشانه‌ نیشانداوه‌ كه‌ میلیشیا شیعییه‌كان به‌ هاوكاری و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستییان پێكردووه‌، دووپاتیشیان كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و كارانه‌ی حكوومه‌تی عێراق جگه‌ له‌ نانه‌وه‌ی ئاڵۆزی زیاتر له‌ ناوچه‌كه‌ هیچ سوودێكی دیكه‌ی نییه‌ . 

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌، هه‌ریه‌ك له‌ حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو هاوبه‌شی سه‌ره‌كین له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر .

له‌ نامه‌كه‌دا پاڵپشتی خۆیان بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتكردووته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری به‌ هاوتا عێراقی و كوردستانییه‌كان بكات، بۆ ده‌ستبه‌ركردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و به‌رده‌وامیدان به‌ شه‌ڕكردنی تیرۆریستانی داعش به‌بێ دواكه‌وت .

هه‌ریه‌ك له‌ رالف ئه‌براهام و مارشا بلاكبێرن و جارید پۆلس و مایك گالاگه‌ر ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، نامه‌كه‌یان ئاراسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ و له‌ كۆتایی نامه‌كه‌شدا ده‌ڵێن: چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌ په‌له‌ین .

ئاماده‌كردنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.