Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:20

حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌ مه‌رج ژێر ده‌ریایی به‌ ئیسڕائیل ده‌فرۆشێت

كه‌ هه‌ردووكیان به‌ گه‌نده‌ڵیی دارایی تاوانبار كراون
germany - israel
کوردستان TV
100%

ئۆفیسی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌م وڵاته‌ مه‌رجێكی قورسیان بۆ فرۆش و ناردنی 3 ژێر ده‌ریایی به‌ ئیسڕائیل داناوه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌: دیاری كردنی ئه‌نجامی گه‌نده‌ڵیی دارایی ناتانیاهۆ له‌م گرێبه‌سته‌ 2 ملیار دۆلارییه‌دا .

مشتومڕه‌ جه‌نجاڵییه‌كه‌ی فرۆشی 3 ژێر ده‌ریایی ئه‌ڵمانیی به‌ ئیسڕائیل به‌ واژوو كردنی یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن كۆتایی پێهات .

ئه‌م یاداشته‌ كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 19ـی ئه‌م مانگه‌ واژوو كرا تیایدا مه‌رجێكی نائاسایی خراوه‌ته‌ به‌رباس. 

به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ری شپیگلی ئه‌ڵمانی، رێكه‌وتن له‌سه‌ر ناردنی ئه‌م 3 ژێر ده‌ریاییه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ دۆسیه‌ی بنامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل و راوێژكاری باوه‌ڕپێكراوی ناوبراو، كه‌ هه‌ردووكیان به‌ گه‌نده‌ڵیی دارایی تاوانبار كراون .

سه‌رچاوه‌ / ماڵپه‌ڕی دی ده‌بلیوو

مه‌سعود مه‌عروف

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.