Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 08:30

ئیسلام زاخۆیی به‌ گۆرانی" که‌رکوک له‌گه‌ڵتین"  پشتگیریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌کات

هونه‌رمه‌ندانی كورد ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ڕبڕیوه‌
esslam zaxoy- srod
کوردستان TV
100%

ئیسلام زاخۆیی گۆرانیبێژی كورد گۆرانییه‌ك بۆ پشتگیریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ئیسلام زاخۆیی گۆرانیبێژی كورد، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)ـدا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خۆی له‌ كاتی گۆرانیگوتن له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك بۆ پشتگیریی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و  نووسیویه‌تی: كه‌ركوك له‌گه‌ڵتین.

شایانی باسه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێڕاق بۆ سنووری كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هونه‌رمه‌ندانی كورد ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ڕبڕیوه‌ و پشتگیریی خۆیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، دووپات كردووه‌ته‌وه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

 

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.