Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 13:27

هاوڵاتیه‌ک: دوزخورماتوو ئه‌نفال کرایه‌وه‌‌

چه‌ندین ته‌رمى خۆبه‌خشانى كورد له‌ژێردیوارو خانوه‌روخاوه‌كانى دووزخورماتوو ماوه‌ته‌وه‌ و هیچ كه‌سێك ناتوانێت ده‌ریان بێنت
کوردستان TV
#5 #7 #9
100%

دوایى داگیركردنى دووزخورماتوو له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى مه‌زنده‌ ده‌كرێت ته‌نیا له‌و شارۆچكه‌یه‌ چل هه‌زار كوردى دانیشتوانى دووزخورماتوو ئاواره‌ى سلێمانى و كه‌لارو شارو شارۆچكه‌كانى كوردستان ببێت.

 به‌ پێى ووته‌ى چه‌ند شایه‌تحالێك هه‌رچى موڵك و ماڵى كورده‌كانى دووزخورماتوو هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى تاڵانكراوه‌و ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه‌ش سوتێندراوه‌ به‌ به‌ سه‌دان خانوو دووكان و بازارى كوردان ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌ یان وێران كراوه‌، تایبه‌تى هه‌ردووگه‌ڕه‌كى كۆمارى و رزگارى.

خاوه‌ن دووكانێكى دانیشتووى دووزخورماتوو كه‌ نه‌یتوانى ناوى خۆیى ئاشكرا بكات به‌ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند: ته‌نیا دووكان و خانوه‌كه‌ى ئه‌و نزیكه‌ى بایى چوارسه‌د ملیۆن دینار بووه‌ تاڵان كراوه‌و باشان خانو دوكانه‌كه‌ش سوتێندراوه‌ ، به‌ پێى ووته‌كانى ئه‌و شایتحاڵه‌ چه‌ندین ته‌رمى خۆبه‌خشانى كورد له‌ژێردیوارو خانوه‌روخاوه‌كانى دووزخورماتوو ماوه‌ته‌وه‌ و هیچ كه‌سێك ناتوانێت ده‌ریان بێنت و بیانێژێت ،پێشتریش له‌ راپۆرته‌كى ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان ده‌ركه‌وت به‌ سه‌دان خێزانى هه‌ڵاتووى دووزخورماتوو له‌ له‌ چۆڵه‌وانى ماونه‌ته‌وه‌ به‌بێ هیچ په‌نایه‌ك و خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك، داواده‌كه‌ن له‌ حكومه‌تى هه‌رێم و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌هانایانه‌وه‌ بچن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.