Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 23:52

سه‌رۆکی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ: حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵمه‌تی کوشتنی مه‌به‌ستداری ئه‌نجامداوه‌

مامه‌ڵه‌ی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی حاڵه‌تێكی مه‌ترسیداره‌
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (103 وشە)
100%

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی مامه‌ڵه‌ی جیاكاری له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی مه‌ترسیداره‌.

زیا پتڕۆس ،سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی كوردستان، رایگه‌یاند: زیاتر له‌ 150 خانووی هاووڵاتییان سووتێنراون و ماڵه‌كانیشیان له‌لایه‌ن حه‌شده‌وه‌ تاڵان كراوه‌ و هه‌ڵمه‌تی كوشتنی مه‌به‌ستداریش له‌ خورماتوو، كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تر روویداوه‌.

پتڕۆس داواشی له‌ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كونسوڵخانه‌كانی وڵاتان و رێكخراوه‌كانی فریاگوزاری كرد،  به‌هانای ئاواره‌كان بێن و یارمه‌تی و كۆمه‌كیان پێشكه‌ش بكه‌ن.

هه‌روه‌ها گوتیشی: ده‌بێ به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. مامه‌ڵه‌ی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی مامه‌ڵه‌ی جیاكاری له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی مه‌ترسیداره‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.