Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 19:25

له‌ شاری هه‌ولێر دژی هێزه‌کانی عێراق و بێده‌نگی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ چوو

ناڕه‌زایی خۆیان له‌باره‌ی بێ هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌رببڕن
naraziy-hawler
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ له‌ ناوخۆی كوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌  كوردستانیان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییان له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق به‌ هاوكاری وڵاتانی ناوچه‌كه‌ له‌ به‌رده‌م باره‌گای نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كوردستان خۆپیشاندانیان سازكرا.

خۆپیشانده‌ران كه‌ به‌هه‌زاران كه‌س ده‌بوو چوونه‌ به‌رده‌می نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ناڕه‌زایی خۆیان له‌باره‌ی بێ هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌رببڕن.

هه‌ر له‌م خۆپیشاندانه‌دا كه‌ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان به‌شدار بوون  هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و نوسه‌ران  له‌ به‌رامبه‌ر هێرش و ده‌ستدرێژییه‌كانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ناره‌زایی له‌ به‌رامبه‌ر بێده‌گی وڵاتانی  زلهێز و یوئین  و بێ هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربڕی .

كوردستان تیڤی/كامه‌ران حاجی

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.