Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:46

باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2017

ئه‌ندرێ شیفشینكۆ"ی ئۆكرانی و ئه‌ستیری پێشووی یانه‌ی میلان
کوردستان TV
100%

ده‌رباره‌ی لیستی پاڵێوراوان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی (2017 ) "ئه‌ندرێ شیفشینكۆ"ی ئۆكرانی و ئه‌ستیری پێشووی یانه‌ی میلان پێی وایه‌ رۆنالدۆ شایسته‌ی ئه‌و خه‌ڵاته‌یه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵیكی رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، شیفشینكۆ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ر سی (3) یاریزان كریستیانو رۆنالدۆ و لیونێل میسی و نێیمار داسیلڤا شایسته‌ی ئه‌وه‌ن پالیوراوبن بۆ به‌ ده‌ستهینانی خه‌لاتی باشترین یاریزانی جیهان.

ناوبراو وتیشی له‌ وه‌رزی رابردوو هه‌ریه‌ك له‌ میسی و نێیمار ئاستێكی باشیان پێشكه‌شكرد به‌ڵام به‌ بروای من رۆنالدۆ شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ ببێته‌ باشترین یاریزانی ساڵی "2017 " له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی رابردوو ئاستیكی زۆر باشی پێشكه‌شكردووه‌ و له‌ یاری كۆتایی یانه‌ پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپاش دوو گۆلی تۆمار كردووه‌ .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.