Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 21:46

روسیا هه‌وڵی نزیککردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌دات

حكومه‌تی مۆسكۆ پشتیوانی ئه‌نجامدانی دیالۆگی بنیادنه‌رانه‌ ده‌كات له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
روسیا هه‌وڵی نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌دات
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بڕیاره‌ رۆژی 23ی ئه‌م مانگه‌ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری هاوتا عێراقیه‌كه‌ی له‌ مۆسكۆی پایته‌خت كۆببنه‌وه‌ و باس له‌ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكه‌ن.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی مۆسكۆ پشتیوانی ئه‌نجامدانی دیالۆگی بنیادنه‌رانه‌ ده‌كات له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر .

سه‌ردانه‌كه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری بۆ مۆسكۆ، كه‌ 23ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجامی ده‌دات و ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی رووسیا له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی  كۆمپانیاكانی نه‌وتی روسیا ده‌كرێت ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌عێراقدا كارده‌كه‌ن.

سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا : كوردستان تیڤی 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.