Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 15:05

شای سعوودیه‌ داوایه‌ک له‌ فوئاد مه‌عسوم ده‌کات

ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌ تا ئێستا ئاشكرا نه‌كراوه‌
کوردستان TV
100%

سعوودیه‌ نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی فوئاد مه‌عسوم ، سه‌رۆك كۆماری عێراق كردووه‌و به‌ڵام ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌ تا ئێستا ئاشكرا نه‌كراوه‌ .

سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئالسعود، شای سعوودیه‌، له‌ رێگه‌ی خالید بن عه‌بدولعه‌زیز فالح، وه‌زیری وزه‌ و پیشه‌سازی و سامانه‌ كانزاییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، په‌یامێكی ئاراسته‌ی فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد.

له‌ میانی پێشوازیكردنی له‌ شاری به‌غدا، خالید بن عه‌بدولعه‌زیز فالح په‌یامه‌كه‌ی شای وڵاته‌كه‌ی راده‌ستی فوئاد مه‌عسوم كردووه‌و به‌ڵام ناوه‌رۆكی په‌یامه‌ كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌و نازاندرێ شای سعودیه‌ چ داوایه‌كی له‌ له‌ مه‌عسوم كردووه‌.

له‌ دیداره‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك كۆماری عێراق و وه‌زیری وزه‌ و پیشه‌سازی و سامانه‌ كانزاییه‌كانی سعودیه‌ ، بواره‌كانی هاوكاریكردن و كاركردنی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات كه‌ ببێته‌ هۆی دووباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له‌ بازاڕه‌كانی نه‌وت، تاوتوێ‌ كراوه‌ و گفتوگۆیان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و پابه‌ندبوونی وڵاتانی به‌شداربوو به‌ رێككه‌وتنه‌كان كردووه‌.

هه‌ردوولا جه‌ختان كرده‌وه‌ كه‌ گرنگه‌ وڵاتانی به‌شداربوو له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌و پشكه‌یان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆیان دیاریكراوه‌ پابه‌ندبن.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.