Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 21:44

به‌شێک له‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌کانی یه‌کێتی قسه‌که‌ی بافڵ تاڵه‌بانی ره‌تده‌که‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن فێڵمان لێکراوه‌

باسییان له‌ هاتنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ كوردستان نه‌كردووه‌
کوردستان TV
100%

حامید حاجی غالی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ رووداوی راگه‌یاندووه‌، پێش هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پێیان گوتم ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هاوئاهه‌نگی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی هاوپه‌یمانان بێته‌ بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌یوان، كورد و عێراقی هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، كه‌ له‌ كه‌ركووك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان هیچ شه‌ڕ و ناكۆكییه‌ك نه‌بێ.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی قسه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی ره‌تده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ: ته‌نیا ئه‌مه‌ به‌ من گوتراوه‌ و منیش گوتوومه‌ ئه‌مه‌م ، زۆر پێ باشه‌ و پشتیوانی لێده‌كه‌م. جگه‌ له‌وه‌ هیچ شتێكی دیكه‌ به‌ من نه‌گوتراوه‌ و ئه‌ویش ته‌نیا به‌ ته‌له‌فۆن بووه‌.

حامید حاجی غالی ده‌شڵێت: له‌ ته‌له‌فۆنه‌كه‌دا كه‌ پرس به‌ من كرا، نه‌ باسی حه‌شدی شه‌عبی كرا، نه‌ باسی كورد كرا، نه‌ باسی پێشمه‌رگه‌ و نه‌ باسی ئه‌نفالی دووزخورماتوو، من له‌ ساڵی 1976ه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌م، به‌ چ پێوه‌رێك ئه‌وه‌ قبوڵبكه‌م كه‌ هێرشبكرێته‌ سه‌ر میلله‌ته‌كه‌م و ئه‌و ناوچه‌ ئازادكراوانه‌ داگیربكرێ.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتی و پرسپێكردنیان بۆ هاتنی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سنووری كه‌ركووك حامید حاجی غالی گوتی: هاوڕێكانیشم به‌هه‌مانشێوه‌ی من پرسیان پێكراوه‌، پرسیارم له‌ مه‌حموود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كردووه‌ و ئه‌وان پێیان گوتووم كه‌ ئه‌وه‌ی به‌ تۆ گوتراوه‌ هه‌مان شتیش به‌ ئێمه‌ گوتراوه‌، نه‌ك زیاتر.

دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌ركوك: مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌ كه‌ركووك رووی داوه‌، ده‌رئه‌نجامی بڕیاری تاكلایه‌نه‌ی چه‌ند كه‌سێك له‌نێو لایه‌نێكی سیاسیی ناوخۆی كوردستان بوو.

هه‌روه‌ها كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی له‌باره‌ی ره‌وشی كه‌ركووك گوتی: چه‌ند كه‌سێكی لاده‌ر و كاڵفام له‌ یه‌كێتی به‌ سه‌رشۆڕی چوونه‌ نێو مێژووه‌وه‌.

له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم ، پارێزگاری له‌كارلادراوی كه‌ركووك گوتی:  رۆژێك پێش هێرشه‌كه‌ی سه‌ركه‌ركوك، بافڵ، كوڕه‌ گه‌وره‌ی مام جه‌لال و لاهور، برازاكه‌ی و ئاراس، براگه‌وره‌ی لاهور، هاتنه‌ كه‌ركووك و له‌وێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری قاسم سوله‌یمانی كۆبوونه‌وه‌. نوێنه‌ره‌كه‌ی سوله‌یمانی دوایین په‌یامی خۆی پێڕاگه‌یاندن و گوتی؛ ئێوه‌ یان پێگه‌كانتان به‌جێده‌هێڵن یان هێرشتان ده‌كه‌ینه‌سه‌ر.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ ركه‌ركوك، بافڵ تاڵه‌بانی، به‌  ته‌له‌ڤزیۆنی فرانس 24  رایگه‌یاندووه‌، بۆ هێنانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ عێراقییه‌كان بۆ سنووری كه‌ركووك، له‌ كۆی 50 سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی، ره‌زامه‌ندی 38 سه‌ركرده‌یان وه‌رگیراوه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.