Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:21

گوته‌بێژی پارتی: په‌یامی گفتوگۆی بێ مه‌رج گه‌ێندراوه‌ته‌ به‌غدا و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌وانین

هەرێمی كوردستان گفتوگۆی رەت نەكردۆتەوەو مەرجیش قبووڵ ناكات
کوردستان TV
#7
100%

 لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، جگه‌ له‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان سازدا.

دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: ده‌بێت به‌ به‌رپرسیارێتییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كه‌دا بكه‌ین، چونكه‌ دۆخه‌كه‌ هه‌ستیاره‌.

گوتیشی: پێشتر ئه‌وه‌ ڕاگه‌یاندرا كه‌ خه‌ڵكی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان دیالۆگێكی كراوه‌ی به‌رپرسانه‌ی بێمه‌رج ئه‌نجام بدرێت، چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌وانین تاوه‌كوو بزانین ئاماده‌ن بۆ گفتوگۆ یان نا، به‌ڵام ئه‌و مه‌رجانه‌ی ئه‌وان دیارییان كردووه‌، له‌وانه‌یه‌ ئه‌م پرسه‌ دوا بكه‌وێت.

دواتر سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، گوته‌بێژ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند: له‌ دوای ڕیفراندۆم هه‌ندێك سه‌رئێشه‌ دروست بوو، كۆمه‌ڵێك قسه‌ و قسه‌ڵۆكی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ كه‌ قابیلی وردبوونه‌وه‌ و لێكۆلێنه‌وه‌ی وردن، به‌ڵام پێكه‌وه‌ كاركردن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ناحه‌زانمان له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ نكۆڵیكردن له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، پێویسته‌ پێكه‌وه‌ بین.

گوتیشی: ناتوانین هیچ جۆره‌ گفتوگۆیه‌ك به‌ مه‌رجه‌وه‌ قه‌بووڵ بكه‌ین، پێیان گوتین ئه‌و گفتوگۆیه‌ی نێوان هه‌ولێر بووه‌ته‌ قوربانی نێوان شیعه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و بارودۆخی داهاتوو، ئه‌مجاره‌ له‌وانه‌یه‌ زیاتر حكوومه‌ت ئیداره‌ی گفتوگۆكان بدات.

هاوكات فه‌رهاد مه‌لا ساڵح، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، گوتی: له‌سه‌ر یه‌كڕیزیی نێو ماڵی كورد به‌رده‌وام ده‌بین، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به‌ گفتوگۆ به‌رده‌وام ده‌بین. ئه‌مڕۆ هه‌مووان كۆده‌نگ بووین كه‌ سه‌ره‌ڕای یه‌كڕیزیمان، جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌ك ئیداره‌یی و دامه‌زراوه‌ شه‌رعییه‌كان كرایه‌وه‌ .

گوتیشی: ئێمه‌ گفتوگۆمان ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه‌ و ڕه‌تیشی ناكه‌ینه‌وه‌، دوا ڕێگا ئه‌وه‌یه‌ به‌ دیاكۆگ و گفتوگۆ كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

 

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.