Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 21:32

هۆشیار زێباری: نزیکبوونەوەی بەغدا و ڕیاز وەهمی ئەمەریکایە

واشنتن دەیەوێ بڕوا بەخۆی بێنێ كە بەغدا لە تاران دوور دەخاتەوە
کوردستان TV
100%


وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، نزیكبوونەوەی بەغدا و ڕیاز وەهمێكی ئەمەریكایە و واشنتن دەیەوێ بڕوا بەخۆی بێنێ كە بەغدا لە تاران دوور دەخاتەوە.

هۆشیار زێباری لە ئەكاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی كردەوە، كە لەیەك نزیكبوونەوەی عێراق و سعوودیە، پێوەستبوونێكی وەهمییە و ئەمەریكا دەیەوێ بڕوا بەخۆی بهێنێ، كە دەتوانێ عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ئێران و هەژموونی ئێران بەسەر عێراق دوور بخاتەوە.

ئەو قسانەی هۆشیار زێباری لە كاتێكدایە ئەمڕۆ یەكشەممه‌ ئەنجوومەنی هاوئاهەنگی لە نێوان سعوودیە و عێراق ڕێككەوتننامەكەی لەلایەن عەبادی و شا سەلمانەوە واژووی لەسەر كرا، دوای ئەوەی ڕۆژی شەمه‌ عەبادی بە یاوەری شاندێكی باڵا كە خۆی لە 10 وەزیر و 60 ڕاوێژكار دەبینێتەوە گەیشتە سعوودیە.

زۆر لە چاودێران ئەمە بە مەحاڵ دەزانن بەغدا جارێكی تر لە سعوودیە و وڵاتانی عەرەبی نزیك بێتەوە، ڕەنگە ئەمەریكا بتوانێ سەرۆك وەزیران لە سعوودیە نزیك بكاتەوە، بەڵام دەسەڵاتی ڕاستەقینە لە عێراق لە دەستی سەرۆك وەزیران نییە، بگرە میلیشیاكان سەر بە ئێرانن و مالیكی هەژموونی گەورەی بەسەر تەواوی جومگەكانی دەسەڵات هەیە، ئەمەریكا بە كێشكردنی سەرۆك وەزیران بۆ خۆی هیچی دەست ناكەوێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.