Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:40

شاخه‌وان عه‌بدولا: ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن که‌رکوک ئارامه‌ با خێزانی خۆیان بێنن له‌وێ بژین

چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی فه‌رماندار و فه‌رمانڕه‌وای شاره‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڤیدیۆیه‌كی ناوشاری كه‌ركووكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی یه‌خه‌یان به‌ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ گرتووه‌و ده‌یانگرن و ته‌قه‌ ده‌كه‌ن به‌سه‌ریاندا و هیچ جیاوازییه‌ك له‌ نێوان ژن و پیاودا ناكه‌ن و سوكایه‌تییان پێده‌كه‌ن.

له‌سه‌ر گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ی نوسیووه‌ "ئەم گرتە ڤیدیۆیە پێشکەشە بەوانەی دەڵێن کەرکووک ئارامەو بگەڕێنەوە، خۆزگە ئەوانەی کەرکوکیان فرۆشت خۆشک و دایک و خێزانی خۆیان دەهێنا لەکەرکووک دایاندەنا و ئەوجا بەخەڵک دەڵێن وەرن لێرە لەژێر دەستیان دانیشن، خودا ریسواتان بکات وا ئاوهاتان لەو میللەتە کرد، بەرنامە وابوو ئەوەی دوێنێ لەپردێ رویدا لە تازە خورماتو رویبدایە و ئەمریکا ببێتە ناوبژیوان.

هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی: دڵنیابن ئێمەی کەرکوکی و دووز و خانقین و ناوچەکانی تر تا لەژیان ماوین ئەم سوکایەتی و هەرزانفرۆشییەمان بیر ناچێت وەدڵنیابن بەم کارانەتان ناتوانن برایەتی نێوانمان تێکبدەن وەک ئەوەی لە سلێمانی و هەولێر کردتان، بەڵکو یەکڕیزیمان بەهێزتر دەبێت و سەربەرزانە دەگەڕێنەوە نەک بە عەدەم تەعەروزی حەشد.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كانی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، باڵێكی یه‌كێتی ‌ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق رێككه‌نیان كردووه‌و به‌ فه‌رمانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قین و قه‌زا و ناحییه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكانی كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كردووه‌.
به‌رده‌وامیش له‌ رێگه‌ی میدیاكانیانه‌وه‌ به‌رده‌وام داوا له‌ خه‌ڵكی ده‌ربه‌ده‌ركراوی ناوچه‌كان ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان چونكه‌ پۆلیس و دژه‌ تیرۆر ئارامی شاره‌كه‌ ده‌پارێزن، به‌ڵام وه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت هیچ هێزێكی پۆلیس و دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی ده‌سه‌ڵاتیان نییه‌ و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی فه‌رماندار و فه‌رمانڕه‌وای شاره‌كه‌ن.

به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ متمانه‌یان به‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق نییه‌ و به‌هۆی داگیركردنی ناوچه‌كانیانه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.